کامێرای چاودێریی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە یەکێک لە دەزگا ئەتۆمییەکانی ئێران ڕاگیرا

(0) / / ایران / زایەڵە ئەتۆمی ئاژانس ئێران


Jun 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهروز کەماڵوەندی، وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند: کامێرای چاودێریی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە یەکێک لە دەزگا ئەتۆمییەکانی ئێران ڕاگیرا.
کەماڵوەندی ئاماژەی بەوە دا: کامێرای چاودێریی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە یەکێک لە دەزگا ئەتۆمییەکانی ئێمە لە ئەمڕۆوە ڕاگیراوە و لە ئەمڕۆوە هیچ زانیارییەک لەسەر چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران زیاتر لەوەی یاسا ڕێگەی داوە تۆمار ناکرێت.
ئاماژەی بەوەش دا کە 80 لەسەدی کامێراکانی IAEA بەردەوام دەبن لە کارکردن.
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وڵاتەکەی هیچ چالاکیەکی نهێنی ئەتۆمی و نەنووسراو یان سایتی ئەتۆمی ڕانەگەیێندراوی نییە.
ئاماژە بەوەش دا کە بڕیاری نوێی ئێران بۆ ڕاگیرانی چەند کامێرای چاودێریی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بۆ سیاسەتی ئاژانس، ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی دەگەڕێتەوە.
کەماڵوەندی  وتی: ئەنجامەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی نێودەوڵەتی ناگونجێت لەگەڵ هاوکارییەکانی ئێران.