ئاژانسی وزەی ئەتۆمی: چاودێریمان لەسەر هەموو چالاکییەکانی ئێران لە پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم هەیە
/
ایران
/
زایەڵە
گڕوسی
یۆرانیۆم
ئەتۆمی
ئاژانس
ئێران
زایەڵە - ڕافائیل گروسی سکرتێری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند کە ئاژانسەکەیان لەسەر هەموو چالاکییەکانی ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم چاودێری هەیە.
گروسی ڕاشیگەیاند: پڕۆژە بڕیارەکەی ئەنجومەنی حوکم تەنیا داوا لەئێران دەکات هاوکاری تەواوی ئاژانسەکە بکات.
ناوبراو جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئامانجی کۆتایی ئەوەیە ئێران و لایەنەکانی دیکە بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.
ئاماژەوەی بەوەش دا کە ئاژانس به تەواوی ئامادەیه له گەڵ ئێران کاربکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
- ڕافائیل گروسی سکرتێری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆم وتیشی: زۆرێک لەکێشەکان بەدابینکردنی ڕوونکردنەوە لەئێرانەوە چارەسەردەکرێن سەبارەت بەنیگەرانییەکان.
تێبينيێك بنێرە: