ئێران: چاو بە سیاسەتی خۆمان بەرامبەر ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی دەخشێنینەوە

(0) / / ایران / زایەڵە ئاژانس ئەتۆمی ئێران ئەنجومەنی حوکم


Jun 09, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرپەرشتیاری نوێنەرایەتی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: ئێمە بڕیارەکەی ئەنجومەنی حوکم ئیدانە دەکەین و مافی ئەوەمان هەیە چاو بە سیاسەتی خۆمانەوە بخشێنینەوە بەرامبەر بەم ئەنجومەنە.
محەمەد ڕەزا غائبی ڕاشیگەیاند: بانگەوازی ئێمە بۆ هاوکاری لەگەڵ IEAE لە رێگەی بڕیارەکەوە بێ مانا و بێهیواکەرە.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئێران ڕێوشوێنی گونجاو دەگریتە بەر بۆ وەڵامدانەوەی بڕیاری ئەنجومەنی حوکمی IAEA.
ئاماژەی بەوەش دا؛ دەنگدان لە بەرامبەر بڕیارەکە دژی ئێمە جەخت لە زاڵبوونی فشاری سیاسی لەسەر کاری تەکنیکی دەکاتەوە.
نوێنەرەکەی ئێران وتیشی: بانگەشەکان لە راپۆرتی گرۆسی لەسەر بنەمای زانیارییە هەڵبەستراوەکانی ئیسرائیلن، هیوادارین لایەنی دیکە پابەندی خۆی بێت و خۆی لە هەڵکشانی ئاڵۆزی زیاتر بەدوور بگرێت.
غائبی ڕاشیگەیاند: ئەو وڵاتانەی کە پاڵیان پێوە ناوە بۆ بڕیاری دژ بە ئێران ئەنجامەکەی دەگرنە ئەستۆ.