پەرلەمانتارانی سەدر نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کرد

(0) / / عراق / زایەڵە سەدر پەرلەمان عێراق


Jun 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامانی فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان نوسی و خستیانە بەردەست موقتەدا سەدر.   
ڕاگەیاندنی فراکسیۆنی سەدر لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکە نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان نوسی و لە حەنانە خستیانە بەردەست موقتەدا سەدر.
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕۆژی پێنجشەممە 9-6-2022 ڕایگەیاند، "پەرلەمانتارانى سەدر ئامادەن بۆ پێشکەشکردنى دەستلەکارکێشانەوە و داوایان لێدەکەم نامەى دەستلەکارکێشانەوە بنوسن، ئەگەر ئێمە بەربەستین لەبەردەم پێکهێنانى حکومەتدا".