ئەمساڵ ئاستی ئاو لە بەنداوەكان زیاترە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاو هەرێم کوردستان


Jun 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەمساڵ ئاستی ئاو لە بەنداوەكان زیاترە.

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەمساڵ ئاستی ئاو لە بەنداوەكان زیاترە و بەشێك لە بەنداوە بچووکەكانیش پڕبوون.

رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاو لە بەنداوەكانی هەرێم لە ئەمساڵدا زیاترە و لە بەنداوی دوكان ئاستی ئاو پێنج مەتر زیاترە، لە دەربەندیخان 6 مەتر لە دهۆك 13 مەتر و نیو بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاترە و بەشێك لە بەنداوە بچووکەكانیش پڕبوون.

وتیشی،  ئومێدەوارین بەپێی ئەو پلانەی دانراوە بتوانین ئەمساڵ بڕی ئاوی پێویست بۆ هاوڵاتییان دابینبكرێت.

کامەران کەریم