حكومەتی عێراق دەستی بەهەنگاوەكانی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم كرد

(0) / / گفتگو / مووچە زایەڵە بڕیار ڕەشید


Jul 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق دەستی بەهەنگاوەكانی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم كرد.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زایەڵەی ڕاگەیاند: لە درێژەی بەدواداچوونـەكانمان بەمەبەستی چاودێریكردنی جێبەجێكردنی بڕیاری دادگــای فیدڕاڵی سەبارەت بەیەكخستنەوەی مووچـەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان و هاوتاكردنی بە خانەنشینانی حكومەتی عێراق، ئەمڕۆ لە بەغداد سەردانی ماهر حسێن، سەرۆكی دەستەی خانەنشینیی عێراقمان كرد.

راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆمان لەسەر هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی بڕیارەكـە كرد كە لە ئێستادا لیژنەیەكی هاوبەش دروستكراوە كە نوێنەرایەتیی هەریەك لەدەستەی خانەنشینی هەرێم و وەزارەتی كار و نوێنەرایەتیی حكومەتی تێدایە لیژنەكە بەبڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستبەكاربوون بۆ دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگایی فیدڕاڵ و بڕیاروایــە لیژنەكە لەماوەی 60 رۆژدا بگاتە ئەنجام.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، دەستەی خانەنشینی عێراق بەڵێنیاندا كە هاوكار و ئاسانكەربن بۆ پەلەكردن لە جێبەجێكردنی بڕیارەكـە.

کامەران کەریم