وادەی ناردنی مووچەی هێزەئەمنییەکان ئاشکرا کرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە هێزی ئەمنی کوردستان


Jul 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەڵێت، چاوەڕواندەكرێت رۆژی پێنجشەممە مووچەی هێزە ئەمنییەكان بنێردرێت و بە گەیشتنی پارەكە راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەكرێت”.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەڵێت، “سێشەممە لە هەرێم پشووی رەسمییە و رۆژی چوارشەممە لە عێراق هەر بۆیە چاوەڕواندەكرێت رۆژی پێنجشەممە مووچەی هێزە ئەمنییەكان بنێردرێت و بە گەیشتنی پارەكە بۆ هەرێم راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكان دەكرێت”.

لەبارەی ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی تەمموز، رێباز حەملان وتیشی، “هەر كاتێك لیستەكان خرانە بەردەم وەزارەتی دارایی هەرێم راستەوخۆ دەنێرێت بۆ بەغداد.