پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرما کوردستان کەشناسی پلەی گەرما


Jul 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەناوچەکانى باکوور پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى سووک و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک پلە بەرز دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٥ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٩ پلە دەبێت.

کامەران کەریم