هۆکارى دەستپێنەکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، تێچووی دەرهێنانی نەوتە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەرێم نەوت تێچوو


Jul 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - رێباز حەملان ڕایگەیاند: هۆکارى دەستپێنەکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، تێچووی دەرهێنانی نەوتە.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە ڕایگەیاندووە؛هۆکارى دەستپێنەکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، تێچووی دەرهێنانی نەوتە کەلەلایەن عێراقەوە دیاری کراوە بۆ کۆمپانیاکان؛هاوکات ئەو کۆمپانیانەوتیانەی لەهەرێمی کوردستان کاردەکەن داوای بڕی زیاتردەکەن لەبری دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتەکە؛بەڵام حکومەتی فیدراڵی عێراق ئەوبڕەی کۆمپانیاکان داوای دەکەن پێی زیادە و ئامادەنیە ئەو بڕە بدات بۆیە ئەمە هۆکاری سەرەکی دەست پێ نەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کرودستانە .

کامەران کەریم