تۆپی دەستی لاوانی ئاسیا/ سەرکەفتنی ئێران لە یەکەم هەنگاودا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Jul 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تۆپی دەستی لاوانی ئێران لە یەکەم دیداری خویدا لە کێبەرکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا، بەرانبەر بە تیپی نیشتمانی چین سەرکەفت.

تیپی تۆپی دەستی لاوانی ئێران لە یەکەم یاری خویدا و لە قۆناخی سەرەتایی هەژدەیەمین خولی کێبەرکێیەکانی تۆپی دەستی پاڵەوانێتی ئاسیا بەرانبەر بە تیپی نیشتمانی چین، بە ئاکامی 30 بەر 26 سەرکەفت.

ئەمیر حوسەین کەرەمی لە کۆتایی یارییەکەدا وەکوو باشترین یاریزانی گۆڕەپانی یاری ناسێندرا.

هەژدەیەمین خولی کێبەرکێیەکانی تۆپی دەستی پاڵەوانێتی لاوانی ئاسیا تا 4ی خەرمانان بە میوانداری وڵاتی ئوردۆن بەڕێوەدەچێت کە تێدا تەنیا 4 تیپ ئیزی بەشداری لە کێبەرکێیە جیهانییەکاندا وەردەگرن.

کەژاڵ حەمیدی