گرێبەستی یانەی هەولێر لەگەڵ دوو یاریزانی بەرازیلی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش هەولێر


Jul 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یانەی وەرزشی هەولێر لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی داهاتووی خولی نایابی عیراق، ریزەكانی بە دوو یاریزانی بەرازیلی تۆكمەو بەهێز دەكات.

دەستەی كارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر، رایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ هەردوو یاریزانی پیشەگەری بەرازیلی "هیلیۆ مۆنتێرۆ" و "بڕۆنۆ ئۆلیڤیرا" واژۆكردو لە وەرزی نوێی خولی نایابی عیراق، بە درێسی یانەكەیان یاری دەكەن.

یانەی وەرزشی هەولێر، كە لەخولی رابردووی نایابی عیراق ئاستێكی خراپی پێشكەشكردو بە كۆكردنەوەی تەنها 44 خاڵ، لەریزبەندی 12ی خولەكەدا مایەوە، بۆ وەرزی داهاتووی خولەكە هەوڵی بەهێزكردن و تۆكمەكردنی ریزەكانی دەدات، بەئومێدی گەڕانەوەی بۆ ئاستی جارانی و ركابەریكردن لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەكان.