سزای شه‌ش ساڵ زیندانى بۆ شێروان شێروانى و هاوڕێكانى
(0) /
دادگای هەولێر شێروان شێروانى و هاوڕێكانى به شه‌ش ساڵ زیندانى حوکم دا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دادگاى دوى شاری هەولێر ڕۆژی سێشەممە پرۆسه‌ى دادگایی كردنى هه‌ریه‌ك له شێروان شێروانی، گۆهدار زێباری، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم و هاریوان عیساى به‌ڕێوه‌برد و بڕیاریدا به سزادانیان به شه‌ش زیندانی كردن.
پارێزه‌رانى ئه‌و كه‌یسه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نن، به بڕیاره‌كه‌ى دادگاى دوى هه‌ولێر توشى شۆك بون.
جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، "به وتاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تدا زانیمان پێشوه‌خته بڕیار له‌سه‌ر كه‌یسى ئه‌م ڕۆژنامه‌نوس و چالاكوانانه دراوه.
له‌وباره‌یه‌وه پارێزه‌رانى كه‌یسى شێروان شێروانى ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، له‌ماوه‌ى 30 ڕۆژدا ئه‌و بڕیاره‌ى دادگا ته‌میز ده‌كه‌نه‌وه، چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه، به‌گوێره‌ى یاساش ده‌بَێت دوو شایه‌د هه‌بێت یان دوو به‌ڵگه هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته‌ى ئاراسته‌ى كه‌سه‌كه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شیان ڕونكرده‌وه، بڕیارى شه‌ش ساڵ زیندانى شێروان شێروانى‌و هاوڕێكانى "ئێمه‌ى توشى شۆك كرد، دڵنیاى كه‌سوكاریان ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى دادگا بێده‌نگ نابین و له ڕووى یاساییه‌وه هه‌موو ڕێگه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر، به‌ڵام ده‌مه‌وێت ئه‌وه بۆ ڕاى گشتیی ڕونبكه‌مه‌وه، وتاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌بوو كه ئه‌م گیراوانه دادگایی ده‌كرێن‌و پێشوه‌خته‌ش ئه‌م بڕیاره دراوه كه شه‌ش ساڵ زیندانى بكرێن."
تێبينيێك بنێرە: