وردەکاریی دیداری بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەرهەم ساڵح و کازمی

(0) / / عراق / زایەڵە بافڵ تاڵەبانی بەرهەم ساڵح مستەفا کازمی


Jul 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا، لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی كۆبووەوە و تاووتوێی دۆخی سیاسیی عێراقیان کرد، سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، " هیوادارین گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بكرێتە بنەمای كاركردن و هەموو هەوڵەكان لەپێناو داهاتوویەكی گەشتر بێت بۆ هاوڵاتییان."  

ئەمڕۆ (پێنجشەممە 7-7-2022) بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە بە سەردانێك لە بەغدای پایتەخی عێراقە، لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ھەریەك لە د. بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە، ‏لە میواندارییەكەدا بارودۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنی عیراق تاووتوێكرا و هەوڵەكان بۆ كۆكردنەوەی هێز و لایەنە سیاسییەكان و زاڵكردنی زمانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بەرز نرخێندرا

ئاماژە بەوەشکراوە، ‏لە درێژەی گفتوگۆكاندا باسی رۆڵی حكومەت لە باشتركردنی ژیانی هاوڵاتییان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر كرا و بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە گرنگ وەسفكرا

 ئەوەش هاتووە، بافڵ تاڵەبانی جەختی لە درێژەدان بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال كردەوە و وتی، "سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجوومەنی وەزیران دەتوانن رۆڵی گرنگ و كاریگەر ببین لە بونیادنانی ئاشتی و سەقامگیری بۆ عیراق، هیوادارین گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بكرێتە بنەمای كاركردن و هەموو هەوڵەكان لەپێناو داهاتوویەكی گەشتر بێت بۆ هاوڵاتییان."