جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە ڕێگای زایەڵەوە بەرنامە و کاری کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگا دەخاتەڕوو

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەڵەبجە کابینەی نۆ


Jul 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کاوە  عەلی  جێگری  پارێزگاری   هەڵەبجە  بەزایەڵەی   ڕاگەیاند ، لە وەبەرھێنان.سەرەڕای دڵسۆزی و هەوڵەکانی بەڕێز سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بۆ  ئەوەی لە پارێزگای هەڵەبجەش وەبەرھێنان ئەنجام بدرێت بەڵام تەنها یەک پڕۆژە  مۆڵەتی وەرگرتووە.ئەو پڕۆژەیەش بە هەزار هەوڵ  تاوەکو ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ پێدانی مۆڵەت کە پڕۆژەی شیرەمەنی ڕاسان لە دەڵەمەڕ لەلایەن بەڕێز کاک ئاسۆی حاجی محمد بوو ،سەرەڕای گرفتەکانی بەردەمی سوور بوو لەسەر هەوڵەکانی  و پرۆژەکەی، واتە ئەگەر پرۆژەکەی کاک ئاسۆ دەرکەیت لە سێ ساڵی رابردوو هیچ پرۆژەیەکی وەبەرھێنان لە  پارێزگای  هەڵەبجە بوونی نەدەبوو .

وتیشی،  یەکێک لە هۆکارەکان گرفتی زەوییە بەتایبەت  دەستهەڵگرتن لە زەوی لە نێوان وەزارەتەکان .لە ساڵی ٢٠١٧ بەبەردەوامی لەهەوڵی دەستهڵگرتن لە چوار سەد دۆنم زەوی بووین بۆ ناوچەی پیشەسازی هەڵەبجە بەڵام تا ئێستاش پرۆسەکە هەر بەردەوامە و بە دەستخۆشیەوە لەلایەن دەستەی وەبەرھێنان لە ٩/٥/٢٠٢٢ داوای ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی کراوە. دوای ئەوەی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕەزامەندبوو. بەسوپاسەوە لە  ١٢/١/٢٠٢٢ڕێکارەکان تایبەت بە وەزارەتی کشتوکاڵ تەواو کرا بەڵام دوای پێنج ساڵ،  یەکێک لەو هۆکارانە  کە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕەزامەندنەدەبوو ئەوەبوو کە(  بە پێی یاسا نابێت زەوی کشتوکاڵی بۆ پڕۆژەی ناکشتوکاڵی تەرخان بکرێت ، ) یاسایەکی زۆر چاک و گرنگە بەڵام ئەگەر لە هەموو هەرێم جێبەجێ بکرایە ، بەڵام تەنها ئەم یاسایە لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ بکەن کە لە ٢٠٠٨ وە دەرچووە ئەوەیان جێگای نیگەرانی و نیشانەی پرسیار بوو ، کە چەند جارێک مناقەشەی  ئەم بابەتەمان کرد .

ڕونیشیکردەوە ، ئەوەی جێگەی نیگەرانی بوو پارێزگای وا هەبوو لە کاتی دەرچوونی یاساکە تا ئەم بەروارە لەسەر زەوی کشتوکاڵی پڕۆژەی ناکشتوکاڵی ئەنجام داوە و فراوان بووە و بەردەوامە لە فراوان بوون لەسەر زەوی کشتوکاڵی بە ڕووبەری هەموو پارێزگای هەڵەبجە بە شاخ و دەشت و ڕووبار و بەنداو وناحیەکان.هتد ، هیچ ڕێگریەک بۆ ئەو شوێنانە دروست ناکرێت و نەکراوە  . هەروەها پڕۆژەی وا هەیە کەمتر لە ساڵێک و بۆ تەنها یەک پڕۆژە بە ڕووبەری چوار سەد دۆنم  زەوی تەرخان کراوە ، پرۆژەکەی ئەنجام داوە و مۆڵەتیشی وەرنەگرتووە و هیچ ڕێگریەک بۆ پڕۆژەکە دروست نەکراوە ، لەگەڵ ئەوەشدا یەکێک لە ڕێگریەکان بۆ ناوچەی پیشەسازی هەڵەبجە ئەوەبوو کە چوار سەد دۆنم زەوی زۆرە بۆ چەند پڕۆژەیەکی پیشەسازی لە هەڵەبجە.کەواتە لە سێ ساڵی رابردوو لە کەرتی وەبەرھێنان سەرەڕای هەوڵەکانی دەستەی وەبەرھێنان بەڵام لەپارێزگای هەڵەبجە لەم کەرتە تەنها یەک پڕۆژە مۆڵەتی وەرگرتووە  و کابینەی نۆ زۆر سست بووە و بەهیوای ئەو ساڵەی ماوە بتوانرێت کاری جددی و عەمەلی ئەنجام بدرێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم