مامۆستایەکی زانکۆ بۆ زایەڵە: وڵاتانی عەرەبی دوای شەڕی یەمەن ئامادەنین بچنە بەرەیەکەوە دژی بەرەیەکی تر

(0) / / گفتگو / زایەڵە نەبەز نەقشبەندی ئەمریکا جەدە


Jul 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نەبەز نەقشبەندی مامۆستای زانکۆ لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، سەردانی جۆبایدن بۆ ناوچەکە ڕەهەندی زۆر و مەلەفی زۆر دەگرێتەوە،  سەبارەت بە ئیسرائیل جەخت کردنەوە لەپاراستن و جەخت کردنەوە لە تەتبیع کردنی لەگەڵ  وڵاتانی عەرەبی، پاشان لەئەگەری  ئیمزاکردنی ڕێکەوتنامەی  ئەتۆمی ئێران ئەمریکا ئەخاتە  بەردەم ڕازی کردنی ئیسرائیل بەپێدانی چەک و هاوکاری  زیاتر و چەکی ستراتیژی و پێدانی فڕۆکەی f35.

وتیشی، سەبارەت  بە عەربستانی سعودی باسکردنی تەتبیع و دەست خۆشی کردن لێیان کە ئاسمانی وڵاتەکەی لەمەودوا بەڕووی فڕۆکەی ئیسرائیل کراوە  دەبێ، داواکاریەکانی ئەمریکا بریتین لە زیادکردنی بڕی نەوتی خراوە ڕوو  لەبازاڕی نەوت، داواکردن بەڕازی بونی سعودی و وڵاتانی کەندوای فارس  بە ئیمزاکردنی ڕێکەوتنامەی  ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و گوێ گرتن لەخواستی ئەوان بۆپڕکردنەوەی پێداویستی سەربازی و چەکی  ستراتیژی وە پێدانی فڕۆکەی f35 .

ڕوونیشیکردەوە.هەروەها هاوکاری کردنی عێراق لەڕووی وزەی کارەبا و پاڵپشتی کردنی نەتەوەکانی عێراق و دوورکەوتنەوەیان لە تائیفیە و وڵاتانی عەرەبی دوای ئەزمون وەرگرتنیان  لەشەڕی یەمەن بەئاشکرا دەڵێن ئامادەنین بچنە هیچ بەرەیەکەوە دژی بەرەیەکی تر.

ئامادەکردنی - کامەران کەریم