سەرکەوتنی یەکەمین ژنە شاخەوانی ئێرانی بەسەر شاخی (کەی2) دا

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوان کەی2 حیسامی فەرد


Jul 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یەکەمین ژنە شاخەوانی ئێرانی بەسەر شاخی (کەی2) دا سەرکەوت.
خانمە دوکتورێکی شاخەوان بە نێو( خاتوو ئەفسانەی حیسامی فەرد) لە بەیانی ڕۆژی ئەمڕۆدا توانیوە بە سەر دوهەمین شاخی بەرزی دونیادا ڕاوێستێ. کەی 2 یان چۆگۆری، k2 پاش لە شاخی ئێوێرێست بە نێو دوهەمین شاخی بەرزی جیهان نێوی لێ دەبرێت و دێتە ئەژمار.
بڵندی ئەم لووتکە لە ئاستی زەریاوە تا 8/611 مەتر دەگات و لە ناوچەی قەرەقرۆم و لە نێو زنجیرە کێوەکانی هیمالیا و لە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی پاکستاندا بوونی هەیە و خاوەن سەخت و دژوارترین ڕێگایە بۆ هەڵچوون لە هەموو جیهاندا.