پرۆژەی خزمەتگوزای بۆ ٣ گوندی سەر بەقەزای سەیدسادق جێبەجێ دەکرێت
(0) /
زایەڵە - پرۆژەی خزمەتگوزای بۆ ٣ گوندی سەر بە قەزای سەید سادق جێبەجێ دەکرێت .
دیاری ڕەفیق قایمقامی قەزای سەید سادق بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە دیوانی قائمقامیەت پیشوازیمان کرد لە لیژنەیەک لە (سندقی کۆمەڵایەتی بۆ گەشەپێدان)بە مەبەستی ئەنجام دانی پرۆژەی گڕنگ و پێویست بۆ هەرسێ گوندی ( گامێشتەپە ،تاسلوجە ، مایندۆڵ)ی سەر بەقەزای سیدسادق کە بڕی بودجەی تەرخانکرا (1,200,000$) کە بۆ هەر گوندێک بڕی (400,000$)چوار سەد هەزار دۆلار بۆ خەرج دەکرێت ، بەجۆرێک کە دانیشتوانی گوندەکان بە شێوەی ڕاپرسی لە ناو خۆیاندا پرۆژەکان دەست نیشان دەکەن کە پێویست بێت بۆیان و سودی لێ ببینن .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: