تۆمارکردنی ٢٦٤٢ ئۆتۆمبێلی نوێ لە ھەرێمی کوردستان
/
اقتصادی
/
زایەڵە
ئۆتۆمبێل
هەرێمی کوردستان
زایەڵە - لە ماوەی ھەفتەیەکدا ٢٦٤٢ ئۆتۆمبێلی نوێ لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
بە پێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، لەماوەی ھەفتەیەکدا دوو ھەزار و ٦٤٢ ئۆتۆمبێلی نوێ کە تازە ھاتوونەتە ھەرێم تۆمارکراون، کە ھەزار و ٨٤٠ ئۆتۆمبێل لە پارێزگای ھەولێر و ٥٦٥ ئۆتۆمبێل لە سلێمانی و ٢٣٧ ئۆتۆمبێل لە دھۆک بوون.
ھەر لە ماوەی ئەو ھەفتەیەدا، ٥٢ رووداوی ھاتووچۆ لە شارەکانی ھەرێم روویانداوە، ھەروەھا ٤٠ ھەزار و ١٨٢ سەرپێچی ھاتووچۆیی تۆمارکراو.
ھەر بە پێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو ھەفتەیەدا ھەزار و ٢٩٩ ئۆتۆمبێل تابلۆکەیان گۆڕیوە بۆ تابلۆی نوێ، ھەزار و ٧٩٣ مۆڵەتیش بۆ یەکەمجار دراوە بە ھاوڵاتییان.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: