1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / / فرهنگی / زایەڵە کاریکاتێر سلێمانی مەهدی شوشتەری


Aug 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە رێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای کار و بەرهەمی بەشداربووان لە سێیەمین دیداری نێودەوڵەتی کارتۆنی کوردی دا بەشداری کرد.
 مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بەشداری کرد لە رێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای کار و بەرهەمی بەشداربووان لە سێیەمین دیداری نێودەوڵەتی کارتۆنی کوردی دا کە رۆژی پێنجشەمە 4ی ئابی 2022ی زاینی بەڕێوەچوو.
کوڕی شاعیری بەناوبانگی کورد شێرکۆ بێکەس و کۆمەڵێک لە کەسایەتیە رۆشنبیری و هونەریەکانی سلێمانی ئامادەی ئەم دیدارە بوون.
ناونیشانی ئەم خولەی دیدارەکە بریتی بوو لە روخساری شێرکۆ بێکەس و 68 هونەرمەندی کاریکاتێریست لە 34 وڵاتی جیهانەوە لە نێویان دا 28 کاریکاتێریستی ئێرانی تێیدا بەشداریان کرد.
شەهرامی شیرزادی و رەزا حەمیدی موتلەق، هونەرمەندانی کاریکاتێریستی ئێرانی خەڵاتی یەکەم و دووەمی ئەم دیدارەیان بەدەست هێنا.