نرخی مریشک هەرزان دەبێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مریشک نرخ کشتوکاڵ کێڵگەی پەلەوەر


Aug 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بارزگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، پێش جەژنی قوربان نرخی یەك كیلۆ مریشك گەیشتە چوار هەزار و 750 دینار و دواتر نرخەكەی دابەزی بۆ سێ هەزار و 750 دینار و ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژە نرخەكەی زیاتر دابەزیوە و لە كێڵگەكان یەك كیلۆی بە دوو هەزار و 600 دینار دەفرۆشرێت .
وتیشی، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكاندا نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینیوە و لەسەر خاوەن كێڵگەكان یەك كیلۆی سێ هەزار و 250 دینار دەكەوێت و ئەگەر نەفرۆشرێن مرداردەبنەوە بۆیە بە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان بە زەرەر لە بازاڕدا دەیفرۆشنەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم