حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند هەلێکی کاری ڕاگەیاند + فۆڕم پر بکەنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەلی کار کوردستان ڕاژە


Aug 16, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوەکان بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی دۆسیەی کەسی فەرمانبەران لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت، دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دانانی شەش کەس دا بۆ ئەنجومەنی گشتی ڕاژە، بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری داتا ئینتری بە مووچەی مانگانەی 750 هەزار دینار بۆ هەریەکێک لەو کەسانە.  
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، کاری ئەو شەش کەسە بۆ ماوەی سێ مانگ دەبێت، واتە لە 1ی ئەیلولی 2022 تاوەکو 31ی کانونی یەکەمی 2022، و دوا ڕێکەوت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکان 23ی ئابی 2022دەبێت، پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت.  
مەرجەکانی کەسی پێشکەشکار:  
لایەنی کەم بڕوانامەی دیبلۆمی کۆمپیوتەری هەبێت.
توانای تایپ کردنی خێرای هەبێت بە کیبۆردی کوردی (یونیکورد).
توانای کارکردنی هەبێت بە تەنیا و بە گروپ.
وردبین بێت لە کارەکەی.
باشترە نیشتەجێی شاری هەولێر بێت.  
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لەسەر ئەم لینکە کلیک بکە.