بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا: زانکۆکان لە بڕیاری یەکپۆشی جلو بەرگی قوتابیان سەرپشکن
/
کردستان
/
زایەڵە
خوێندنی باڵا
یەکپۆشی
زایەڵە - بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دهڵێت، زانکۆکان لەبڕیاری یەکپۆشی جلو بەرگی قوتابیان سەرپشکن، بەڵام پێویستی بەڕەزامەندی وهزارهتیش ھەیە.
عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ھەرێم ڕایگهیاند، "زانکۆکان خۆیان بڕیاردەدەن لەبارەی یەکپۆشی جل و بەرگی قوتابیان و تا ئێستاش تەنھا زانکۆی سەڵاحەدین ئەو بڕیارەی داوە، ئەوانەی دیکە ھێشتا بڕیاریان نەداوە".
وتیشی، "پێویستە ئەو بڕیارە بێتە وەزارەت و ڕەزامەندی لەسەر بدرێت، بەڵام کە زانکۆ بڕیاربدات و قوتابی ڕازیبن ئێمە لاریمان نابێت".
تێبينيێك بنێرە: