حکومەتی هەرێم دەمێک بوو دەیتوانی بێ 200 ملیار دینارەکەی بەغداد موچە بەتەواوەتی دابەش بکات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە حکومەتی هەرێم کوردستان موچە شێرکۆ جەودەت


Sep 14, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئێمە پێشتریش چەندینجار باسمان لەوە كردوە كە حكومەت دەتوانێت بەداهاتی نەوتی و نانەوتی مووچە دابەش بكات، ئێستاش حكومەتی هەرێم چەواشەكاری دەكات.
د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان  ڕایگەیاند،  حكومەتی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانتاران و دیوانی چاودێری دەترسێت و ناوێرێ زانیاری لە بارەی داهاتی ناوخۆی هەرێم ئاشكرابكات و زانیارییەكان دەشارێتەوە.
وتیشی،  حكومەتی هەرێم ئەوەی كە لە ڕێگەی وتەبێژەكەیەوە بۆ ڕایی گشتی ئاشكرای دەكات، ئەوەش چەواشەكارییەو حكومەتی هەرێمی كوردستان دەمێك بوو دەیتوانی بەبێ 200 ملیار دینارەكەی بەغدا مووچە بە تەواوەتی دابەش بكات كە بەداخەوە ئێستا حكومەت پاكانە بۆ خۆی دەكات.
جێگەی باسە، پێشتر چەندینجار، فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان باسی لە داهاتی ناوخۆی هەرێم كردووە كە حكومەت دەیتوانی بەو داهاتە مووچەی تەواوەتی مووچەخۆرانی هەرێم دابەش بكات.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم