کاتی کاراکردنی زانکۆلاین ئاشکرا دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە زانکۆلاین کوردستان خوێندنی باڵا


Sep 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرایکرد، هەفتەی داھاتوو زانکۆلاین کارا دەکرێت .

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند،  لەچەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی خوێندنی باڵا وشەی تێپەڕ و ناوی بەکارھێنەری بۆ وەزارەتی پەروەردە ناردووە بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، لە وەزارەتی پەروەردەوە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان کراوە، لە ئێستاوە دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەتوانن سەردانی قوتابخانەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ .

ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌روو، چاوەڕێ دەکرێت وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سیستەمی زانکۆلاین کارا بکات، تا دەرچووان لە رێگەی زانکۆلاین بتوانن داواکاری خۆیان پێشکەش بکەن بۆ گەیشتن بە زانکۆ و پەیمانگاکان .

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم