لە ئەنجومەنی پارێزگا کێشەکانی دەربەندیخان تاووتوێ کران
(0) /
زایەڵە - ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبونی جێگری سەرۆک و سکرتێرو ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازی لەژمارەیەک چالاکوانی قەزای دەربەندیخان کرد کە بەمەبەستی چارەسەری کێشەکانی سنورەکەیان سەردانیان کردبوو.
لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆ کرا ،کێشەی تەواونەکردنی دووسایدی نێوان دەربەندیخان -زەرایەن. کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوەو ناخاوێنی ئاوەکەیان کەئەوان لە تەنیشت زێی دەربەندیخانن و پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوەکەیان تەواو نەکراوە.کێشەی نەبوونی هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکەیان کەلەساڵی٢٠١٧ ەوە لەزەمینلەرزەکەوە تائێستا کاری پێویستی بۆ نەکراوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بەڵێنی پێدان تەواوی دەسەڵاتەکانیان بۆ چارەسەری کێشەکانیان بەکار بێنین.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: