پیاوێک بە چەقۆ هاوسەر و خەزوور و خەسووی بریندارده‌كات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کوشتن کۆمەڵایەتی


Sep 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان لە سلێمانى رایگەیاند، ئەو پیاوەی شەوی رابردوو، بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە، هاوسەر و خەزوور و خەسووی بە چەقۆ بریندارکردبوو دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ یەک شەممە 18ی ئەیلوولی 2022، عەمید سەرکەوت عومەر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان لە سلێمانى رایگەیاند، "کێشەیەکی خێزانی لەنێوان پیاوەکە و هاوسەرەکەیدا هەبووە، شەوی رابردوو لە گەڕەكی ئاوارەكانی ناوچەی تانجەرۆ لە سلێمانی، پیاوەکە بەچەقۆ هاوسەر و خەزوور و خەسووی بریندارکردووە.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ، برینی ئەو سێ کەسە، سووک بووە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم