دوایین  بڕە پارەی جوتیاران گەیشت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نەوزاد شێخ کامیل جوتیاران چەک


Sep 24, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی  بە زایەڵەی  ڕایگەیاند، چەکی دوا بڕە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گەیشە دەستیان کە بریتیە لە بڕی( سی و چوار ملیار و شەش سەدو سیانزە ملیون و حەفتاوحەوت هەزار دینار).
بەم شێوەی لای خوارەوە بەپێی شارەکان دابەشکراوە:
سلێمانی / هەشت ملیار و حەوت سەدو نەوەدو هەشت ملیون دینار
هەولێر/ بیست و دوو ملیار و شەش سەد و هەشتاو حەوت ملیۆن دینار .
دهۆک/  سێ ملیار و سەدو بیست و هەشت ملیۆن وحەفتاوحەوت هەزار دینار .
بەم شێوە یە کۆتای بە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢هات.
 لەسەرەتای هەفتە ی داهاتو  پاش  وەرگرتنی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەش کردنی دەکرێت .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم