پۆلیسى هەولێر؛ ئەو كهسهی شهوی رابردوو براکەى کوشت خۆیدا بە دەستەوە
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگهیاند، ئهو كهسهی شهوی رابردو تاوانێكی كوشتنی ئهنجامدا و "براكهی خۆی كوشت"، خۆی رادهستی هێزهكانی پۆلیس كرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئهمڕۆ چوارشهممه له رونكردنهوهیهكدا بڵایكردهوه، "دوای ئەوەی شەوی رابردو ڕوداوێکی کوشتن لە ناحیەی کەسنەزان ڕویدابو، تۆمەتبار بەناوی (ب. ج. ع.) دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی لە شوێنی ڕوداو ڕایکردبو، ئەمڕۆ تۆمەتباری ناوبراو خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد".
ئاماژهی بهوهشكردوه، لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە بۆ ئەوەی پەڕاوەکە ڕێڕەوی یاسایی خۆی بگرێتە بەر.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا شهوی رابردو بڵاویكردهوه، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە کە لە گەڕەکی (کەمئەندامان) لە ناحیەی کەسنەزان روداوێکی کوشتن ڕویداوە، بۆیە هێزەکانیان گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە کەسێک بەناوی (ڕابەر .ج.ع) تەمەن (27 ساڵ) لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ب. ج. ع) لەسەر کێشەی پارە و قەرزداری بە چەکی جۆری (کلاشنکۆف) تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

تێبينيێك بنێرە: