پرۆژەی قیڕتاوكردنی 23 كۆڵان و شەقام لە سێبەردانی هەولێر جێبەجێ كرا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر قیرتاو کوردستان خزمەتگوزاری


Oct 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی  ئاوەدان کردنەوە  ڕایگەیاند،   لەسەر داهاتی شارەوانیی هەولێر، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی قیڕتاوکردنی کۆڵان و شەقامەکانی گەڕەکی سێبەردان كەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕونیشیکرۆتەوە، پرۆژەی قیڕتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكانی گەڕەكی سێبەردان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سێی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە گوژمەی ٢٤٠،٣٥٠،٠٠٠ دینار لەسەر داهاتی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت كە پێكهاتووە لە 23 شەقام بە درێژایی 2751 مەتر، ئەم پرۆژەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی گەڕەكەكە دەبێت.
لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەرخستە بۆ جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی دیکە ئامادەکراوە و لە داهاتوودا کاریان لەسەر دەکرێت و دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم