کارەبایی بەردەوام بۆ پەروەردە و چەند ناوەندێکی خوێندن لە دەربەندیخان دابین دەکرێت
/
کردستان
/
زایەڵە
دەربەندیخان
کارەبا
زایەڵە - کارەبایی بەردەوام بۆ پەروەردە و چەند ناوەندێکی خوێندن لە دەربەندیخان دابین دەکرێت.
مامۆستا هاوار حەمیدبەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، پڕۆژەی راکێشان و دابینکردنی کارەبایی بەردەوام بۆ بینای دیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی دەربەندیخان، بە بڕی نزیکەی 100 ملیۆن دینار، لە پاش راگیرانی بۆ ماوەی چەند ساڵێک، توانیمان بیخەینەوە گەڕ.
وتیشی، دووبارە دەرخستەمان بۆ کردووە و بڕی پارەکە پێداچوونەوەی بۆ کراوە و کەمکرایەوە لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕی بەڕێوەبەرێتی گشتی کارەبایی سلێمانیەوە. وە بەدواداچوونی بەردەواممان، ماندوبوونی ستافی هونەری بەڕێوەبەرێتیمان، بەردەوامبوون لەسەر کارکردن بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بکەوێتەوە ئیشکردن، پاش ماوەیەک لێبڕوانە و بەردەوامبوون توانرا، پارەکە دابینبکرێت بۆ پڕۆژەکە.
جێگەی باسکردنە ئەم پڕۆژەیە لەسەرەتایی دروستبوونی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان، وەستاو نەتوانرا جێبەجێبکرێت .بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان باسی گرنگی پڕۆژەکەی کردوو وتی ، بە تەواو بوونی پڕۆژەکە جگە لە بەڕیوەبەرێتی پەروەردە چەند بینای ناوەندی خوێندن کە ١٠ قوتابخانە و خوێندنگا لە خۆ دەگرێت، کارەبایی بەردەوامیان بۆ دابین دەکرێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: