قائیمقامیه‌تی سلێمانی: گۆشتفرۆشی دووبرا داده‌خات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دووبرا تەندروستی گۆشتفرۆشی قەساوی


Nov 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ساختەکردنی مۆری کوشتارگە لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گۆشتفرۆشی دووبرای لەدارەسوتاوەکە دادخست.

قایمقامیەتی  سلێمانی  ڕایگەیاند،  ئه‌مڕۆ بەهۆی پابەند نەبوون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن و ساختەکردنی مۆری کوشتاگەو بونی پێنج سەر ئاژەڵی سەربڕدراو بەمۆری ساختە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی گۆشتفرۆشی دووبرای داخست.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەکە داده‌خرێت و گۆشتەکەش لەناو دەبرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم