هەفتەى داهاتوو کێشەى وەزارەتى ژینگە لەنێوان پارتى و یەکێتى یەکلایی دەکرێتەوە

(0) / زایەڵە بەنگین ڕێکانی پارتی یەکێتی


Nov 20, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەنگین ڕێکانی، سەرکردە لە پارتی و وەزیری پێشووی ئاوەدانکردنەوەی عێراق پێشبینى دەکات هەفتەى داهاتوو کێشەى وەزارەتى ژینگە لەنێوان پارتى و یەکێتى یەکلایی بکرێتەوە.
بەنگین ڕێکانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەبارەى کێشەکانى پارتى و یەکێتى لەسەر وەزارەتەکان وتى "وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە یەکلاییکراوەتەوە، بەڵام کێشەکە لەسەر وەزارەتى ژینگەیە".  
رونیشیکردەوە پارتى پێیوایە یەکێتى خاڵەکانى لەدەستداوە دواى وەرگرتنى پۆستەکانى سەرۆک کۆمار و وەزارەتى داد، بەڵام یەکێتى ئەوە رەتدەکاتەوە.  
بەوتەى رێکانى، چاوەڕواندەکرێت هەفتەى داهاتوو کۆبوونەوە لەنێوان هەردوو حزبدا بکرێت و ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە.