حکومەتی هەرێم: چەند پڕۆژەیەکی تایبەت بە گواستنەوەی کارەبا لە تەواو بوون دایە
(0) /
زایەڵە - حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گەیاندنی کارەبا و راکێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی نێوان شار و شارۆچکەکان لە پێشینهی کارەکانی وەزارەتی کارەبایە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوەی کارەباش لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ باشتركردنی ئهم سێكتهره.
ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، له ئێستادا چەندان پڕۆژەی تایبەت بە گواستنەوەی کارەبا لە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە تەواو بووندان و لە ماوەکانی داهاتوودا دەکەونە کار و به تهواوبوونیان دەبێنە هۆی کەمکردنەوەی بارزۆری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی و باشتر گەیاندنی کارەبا بۆ هاووڵاتییان.
ئەو شوێنانەی کارەکانیان نزیک بوونەتەوە لە تەواو بوون ئەمانەن:
یهكهم: هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی kv ١٣٢بازیان-ڕانیە بەدرێژایی ١٠٥کیلۆمەتر ١٠٠٪ تەواو بووە.
دووهم: هێڵی پاڵەپەستۆ بەرزی kv ١٣٢تانجەرۆ- سەیدسادق لە ٩٥٪ تەواو بووە.
هێڵی پاڵەپەستۆ بەرزی kv ١٣٢چۆمان- سۆران٤٥،٥٪ تەواو بووە.
هێڵی پاڵەپەستۆ بەرزی kv ٣٣چۆمان-حاجی ئۆمەران ٤٠٪ تەواوبووە.
تێبينيێك بنێرە: