عێراق بە هەماهەنگی هەرێمی کوردستان هێز لەسەر سنورەکان لەگەڵ تورکیا و ئێران جێگیر دەکات

(0) / / عراق / زایەڵە یەحیا رەسوڵ تورکیا ئێران سنوور هێزی سەربازی


Nov 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەنجومەنى وەزارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق بڕیاریدا بەهەماهەنگى لەگەڵ هەرێمى کوردستان هێزەکانى لەسەر سنورەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا بڵاوە پێبکات، بۆ پاراستنى سنورەکان.  
یەحیا رەسوڵ وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەکۆبوونەوەیەکدا ئەنجومەن چوار بڕیارى دەرکردووە کە بریتین لە:    
1-داڕشتنی پلانێک بۆ دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی سنووری عێراق لەخاڵى سفر بەدرێژایی سنوورەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا.    
2- دەستەبەرکردنی هەموو پێداویستیەکانی پاڵپشتی لۆجستی بۆ فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان و بەهێزکردنی توانا و پارەی پێویست مرۆیی و پاڵپشتیکردنیان بە کەلوپەل و شتی تر، بە مەبەستی ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن.    
3-مانۆڕکردن بەو توانا مرۆییانەی لەبەردەستی وەزارەتی ناوخۆدایە بۆ بەهێزکردنی بنکە سنوورییەکان.  
4-هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەجێگەیاندنی بڕگەی 1 و 2ی سەرەوە بە ئامانجی یەکخستنی هەوڵی نیشتمانی بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق.