زانیاری نوێ لەسەر بۆردوومانەکەی  سنوری سلێمانی و ناوی بریندارەکان ئاشکرا بوون

(0) / / کردستان / زایەڵە تورکیا بۆردومان


Dec 02, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کاتژمێرێک بەر لە ئێستا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ٥ جار بەسەختی بۆردوومانی شاخی کیلەشین لە سنوری گوندی زەروونی سەر بە قەزای ماوەتیان کرد و ٤ ڕاوچیان بە ئامانجگرت.
لە ئەنجامدا دوو ڕاوچی برینداربوون و یەکێکی تریش لە ڕاوچیەکان بێ سەروشوێن بووە. یەکێک لە بریندارەکان کە بە سەختی برینداربووە ناوی “مام کوێخا”یە و ناوی یەکەمی ئەو ڕاوچیەی تریش کە بێ سەروشوێن بووە “عەزیز”ە.
تەواوی قوربانیەکان خەڵکی گوندی قامیشن. یەکێک لە ڕزگاربووانی بۆردوومانەکە لەگەڵ بریندارێکدا لە شاخی کێلەشین گیری خواردووە و داوا دەکات بەزووترین کات تیمەکانی فڕۆکەوانی فریایان بکەون و ڕزگاریان بکەن.
کامەران حەسەن، قایمقامی شارۆچکەی ماوەت بەزایەڵە ڕاگەیاند،ئەمڕۆ ھەینی 2/12/2022 لەلایەن فڕۆکەی بێفڕاکەوانەوە شاخی ئاسۆس لەشارۆچکەی ماوەت بۆردومان کراوە.
وتیشی، ھەرچەندە زانیاری وردمان لانییە لەسەر بۆردوومانەکە چونکە ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە، شەبەکەی موبایلی نییە، بەڵام چوار کەسی گوندی قامیش ڕۆشتوون بۆ شاخی ئاسۆس لەوکاتەدا شاخەکە بۆردومان کراوە و کەسێکیان لێ بریندار بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵکی ماوەت چوون بەرەو شاخی ئاسۆس بۆ سۆراخی ئەو چوار کەسە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەشتوون بەو ھاوڵاتییانە و ھێچ سەرەداوێکیان دەست نەکەوتووە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم