دادگای فیدڕاڵیی عێراق سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی رەتکردەوە
(0) /
زایەڵە - ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق وەڵامی ئەو سکاڵایەی دایەوە کە لەسەر کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی 2024ی هەرێم تۆمارکرابوو.
دادگاکە بڕیاریدا فەرمانی سالاریی بۆ راگرتنی کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەڵبوەشێنێتەوە کە سەبارەت بە نادەستووریبوونی ماددەی 2ی سیستەمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی کاندیدەکان دەریکرد لە 7ی ئایاری ئەمساڵدا.
دوای فەرمانە یاساییەکەی دادگای فیدڕاڵی، یەکێتی تانەی لە بڕیارەکەدا و داوای لە ئەنجومەنی کۆمسیاران کرد کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکاتەوە و رۆژی 16ی ئایار، تانەکە وەرگیرا و هەر ئەو رۆژەش، مەروان محەمەد بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، رێوشوێنە ئیدارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن.
تێبينيێك بنێرە: