​سبەینێ تونێلی دەربەندیخان دەکرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان تۆنێل


Dec 15, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - قایمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند،  بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن قائیمقامی قەزای دەربەندیخانی ڕاسپارد بەکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان لەلایەن بەشێک لە کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە سنورەکە.
سەبارەت بە کاتی کردنەوەکە ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بینراو بیستراو دەکەینەوە سبەینێ تونێلی دەربەندیخان لە کاتژمێر (٣) ی پاش نیوەڕۆ بەڕووی شۆفێران و هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم