لیژنەی بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد

(0) / / اجتماعی / زایەڵە جوتیار عادل خوێندن هەرێم کۆرۆنا


Mar 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

لیژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆبوەوە و لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە بڕیاریدا پرۆسەی خوێندن بەردەوامبێت، بەڵام رێکارەکان توندتربکرێن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بڕیاریشدراوە بۆ رۆژانی پێنج شەممە و هەینی و شەممە هاتوچۆ لەنێوان هەرێم و پارێزگاکانی دیکەی عێراق ڕابگیرێت.
وتیشی یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان ئەوەیە لە کاتژمێر 12 ی شەو هەتا 6 ی بەیانی سەرجەم بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دادەخرێن و پێویستە هاوڵاتیان پابەندبن.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند، ئەم بڕیارانە هەتا 10 ی مانگ کاری پێ دەکرێت و دواتر دوبارە لیژنەکە کۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ دەدات.
جوتیار عادل داواشیکرد، هەموو لایەنەکان هاوکاری جێبەجێکردنی رێکارەکان بن چونکە دۆخەکە مەترسیدارە و بەهۆی ئەوەشەوە پارێزگار و بەرپرسانی شارەکانیان ڕاسپاردوە کە بە توندی رێکارەکان جێبەجێبکەن.
وتەبێژی حکومەت ڕاشیگەیاند، ئەگەر هاوڵاتیان و لایەنەکان پابەند نەبن ناچارن رێکاری دیکە بگرنەبەر.
کامەران کەریم