جان لۆکا ڤیالی، ئەفسانەی تۆپی پێ ئیتالییا کۆچی دوایی کرد

(0) / / ورزش / زایەڵە ئیتالیا تۆپی پێ جان لۆکا ڤیالی


Jan 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ نەخۆشینی شێرپەنجە، ئەفسانەی تۆپی پێ ئیتالییای بەزاند و کۆچی دوایی پێکرد.

جان لۆکا ڤیالی هێرشبەرە پێشووەکەی تیپی سامپێدۆریا، یووڤێنتووس و چێڵسی لە ساڵەکانی 2017 بەملاوە تووشی نەخۆشینی شێرپەنجەی پانکراس(لەوزولمیعدە) بووە و ململانێ دەگەڵ دەکات لە ئاکامدا ئەمڕۆ (هەینی) لەتەمەنی 58 ساڵاندا کۆچی دوایی کرد.

لەم دواییانەدا بارودۆخی تەندوورستی هێرشبەرە پێشووەکەی تیپی نەتەوەیی ئیتالییا هیچ باش نەبوو، نەخۆشینەکە بەسەریدا زاڵ ببوو و تەواو پەکی پێ خستبوو و لە خەستەخانە بانەجا بوو.

ناوبراو پیشینەی ڕاهێنەری تیپی (چێڵسی و ڤاتفورد)ی بۆ ماوەیەک لەئەستۆدا بوو، هاوینی ڕابردوو ئەو نەخۆشینە لە جەستەیدا بۆ جاری دووهەم سەریهەڵدا و بەتەواوی گەشەی سەندەوە.

ڤیالی لە نێوان ساڵەکانی 1985 تاکوو 1992 ئەندامی تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ ئیتالییا بوو و لە 59 کایەدا کە بۆ ئاتزۆری کردوویەتی سەرجەم 16 خاڵی تۆمار کردوون.

ڤیالی وەکوو بەرپرسی تیپی نەتەوەیی ئیتالییا لەگەڵ ئەو تیپە قارەمانی یورۆی ساڵی 2020تیشی ئەزموون کرد، بەڵام مانگی ڕابردوو لەبەر نەخۆشینەکەی دەستی لە چالاکی کێشابوو.