ساڵی ڕابردوو 531 پرۆژە لەسەر داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار  جێبەجێ كراون

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری هەرێم پڕۆژە کوردستان


Jan 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە ساڵی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و سۆران و زاخۆ، لەسەر بودجەی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا بە گوژمەی (28,520,592,718) دینار، 531 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو و ئاوەڕۆ و گەشتوگوزار جێبەجێ كراون. لە سێكتەری شارەوانیدا 235 پرۆژە و لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆدا 277 پرۆژە و لە سێكتەری گەشتوگوزاریشدا 18 پرۆژە جێبەجێ كراون.
جگە لەو 531 پرۆژانەی كە لەسەر داهاتی دامودەزگەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و گەشتوگوزار جێبەجێ كراون، هاوكات ژمارەیەك پرۆژەی دیكەش لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە گوژمەیان بۆ تەرخان كراوە و جێبەجێ كراون و لە سەرجەم پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكان تەواو كراون.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاندبەزایەڵەی ڕاگەیاند،لەسەر ڕاسپاردە و ڕێنماییە بەردەوامەکانی كاك مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرجەم وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆیی، لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕێنماییە بەردەوامانە، ئێمە وەکوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەردەوام لە هەوڵی ڕێکخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەکانمان بووین و بەپێی پلانێک کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ بۆ ساڵی ٢٠٢٢مان دانا و ئامانجان ئەوەبوو بتوانین داهاتەکانمان ٣٥% بە بەراورد بە داهاتەکانی ساڵی ٢٠٢١ زیاد بکەین، دەتوانین بڵێین تاوەکوو ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ کە دوایین ڕۆژی دەوامی فەرمی دامودەزگاکان بوو، داهاتی سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ٣٠٦ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دینار بووە، بە بەراورد بە ڕێژەی پارساڵ و ئەو پلانەی داماننابوو توانیومانە ٥٥% داهاتەکانمان زیاد بکەین.
ساسان عەونی سەبارەت بە ڕێژەیەك لەو داهاتانە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان گوتی، بە دوو شێوە دەتوانین سوود لەو داهاتە وەربگرین کە ١٥%ی ئەو داهاتە لە هەر سەرۆکایەتییەکی شارەوانی لە هەر بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی، دەکرێتەوە خزمەتگوزاری بۆ هەمان شار و شارۆچکە و خزمەتگوزاری شارەوانی پێ ئەنجام دەدرێت. سەبارەت بە کەرتی ئاویش ١٧%ی ئەو داهاتە دەکرێتەوە پرۆژەی خزمەتگوزاری و پرۆژەی خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆی لە شار و شارۆچکەکان پێ ئەنجام دەدرێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم