مامۆستایەکی  زانکۆ بۆ زایەڵە: هەرێمی کوردستان لەناوخۆدا لێکترازاو و ماڵێکی بەشبەشکراو

(0) / / گفتگو / زایە:ە شێرکۆحەمەئەمین کوردستان عێراق هەرێم


Jan 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پرۆفسیۆر د. شێرکۆ حەمەئەمین مامۆستای زانکۆ بەزایەڵەی ڕاگەیاند، هەرێمی کوردستان لەناوخۆدا لێکترازاو و ماڵێکی بەشبەشکراو، نەک دووئیدارەیی بەڵکو فرەدەسەڵاتی و مۆدێلی چەتەیی بنەماڵەیی هەرێم بەڕێوەدەبات .‎تەنانەت دۆستەکانی کوردیش زۆربەئاشکراوبەدەنگی بەرز ئەمانەیان پێدەڵێن کەمۆدێلی ئەفغانستان لەبەرچاوتانبێت و دوورنییەهەمان چارەنووسی دەست لێبەردانتان نەبێت.

وتیشی،  وەک هەمیشە بەرژەوەندی کەسی و دارایی و پۆست و بنەماڵەیی لەبری بەرژەوەندی نیشتمانی و باڵای کورد لای پارتی و یەکێتی ئەجێندای کارکردنیانەو بەوگیانەوە کاردەکەن.لایەنەکانی تریش هەریەکەو بەبەشی خۆی ڕازییە و بێڕۆڵ و کاریگەریین. ئۆپۆزسێۆنیش هەر لێکترازاووخامۆشن.

لەڕووی خزمەتگوزاریشەوە ڕۆژبەڕۆژ لەخراپبوندایە بەگشتی ئاسۆیەکی باش لەنزیکدا دیارنییەو ئەم مۆدێلە چەتەییەش ناتوانێت بەردەوام بێت هەردەڕوات بەڵام تائێستا ئێران و تورکیا لەم دوو بنەماڵەیە باشتریان دەستنەکەوتووە کە لەخۆیان باشتر دژی کوردو کوربوون کاربکات،بۆیە پشتیوانییان دەکەن.

بەڵام دۆخی ئێران و تورکیا خۆیان لە کوڵان و گۆڕاندان بۆیە بەدڵنیایی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەرعێراق و هەرێمیش دەبێت بەئاڕاستەی گۆڕین ئەمەجگەلە دۆخەگشتییە جیهانییەکە بۆیە دەبێت بەرەی گەل خۆی ڕێکبخات و لەهەموو شاروشوێنەکان تۆڕی پێکەوەیی دروستبکرێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم