مێهدی تارێمی، یەکێک لە 100 یاریزانی یەکەمی ساڵی 2022

(0) / / ورزش / زایەڵە مێهدی تارێمی ئێران تۆپی پێ وەرزش


Jan 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕۆژنامەی گاردیەن لیستێکی لە 100 یاریزانی بەرتری ساڵی 2022ی بڵاو کردۆتەوە کە نێوی مێهدی تارێمی هێرشبەری تیپی نەتەوەیی ئێران و یانەی پۆرتۆی پورتێگالیش تێدا بوونی هەیە.
نێوی مێهدی تارێمی 78ەمین نێوە دەنێو ئەو لیستەدا. گاردیەن ئاماژەی بەوەش کردووە کە تارێمی بە تۆمارکردنی 20 گوڵ و 12 پاسی گوڵ، گەورەترین هۆکار بوو بۆ گەیشتنی پۆرتۆ بە پلەی پاڵەوانێتی لە وەرزی ڕابردوودا.
ناوبراو لە مانگی دیسەمبر و ژانڤییە وەکوو یاریزانی لیگی پورتێگال دەرکەوت و لە جامی جیهانی قەتەریشدا بە سوودی ئێران و هەمبەر بە بەریتانیا دوو گوڵی تۆمار کرد.
تارێمی 30 ساڵ تەمەنیەتی و خەڵکی شاری بووشێهرە و لە لیگی قارەمانانیشدا وەکوو هەسارەیەک درەوشاوەتەوە و بووە بە چوارمین گوڵلێدەری بەرتری ئەورووپا لە ساڵی 2022ی زاینیدا.
ڕۆژنامەی گاردییەن ئاماژەی بەوەش کرد کە دەرکەوتنی بەهێز و توانای تارێمی و پیشاندانی لێهاتوویی و هەروەها تۆمارکردنی چەندین گوڵی جوان و سەیر و سەمەر هەمبەر بە تیپی چێڵسی لە مانگی ئاڤریلی ساڵی 2021ی زاینی بوو بە هۆی ناودێر بوونی ناوبراو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی (پووشکاش.)
شایانی ئاماژەیە ناوبراو یەکەمین یاریرانی ئێرانییە کەوا نێوی دەچێتە ڕیزی نێوی 100 یاریزانی سەرتری تۆپی پێ جیهان.