دەوامی خوێندن لەپێنجوێن ڕاگیرا
(0) /
زایەڵە - بەهۆی بارینی بەفرەوە لە سنوری قەزای پێنجوێن و دەوروبەری و دروستکردنی ئاستەنگی هاتووچۆ، دەوامی خوێندن ڕاگیرا.
پەروەردەی پێنجوێن ڕایگەیاند، پاش ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێز قائیمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەهۆی بارینی بەفرەوە لە سنوری قەزای پێنجوێن و دەوروبەری و دروستکردنی ئاستەنگی هاتووچۆ، بڕیارماندا بە ڕاگرتنی دەوامی دوانیوەڕوانی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە قۆناغی (1بۆ12) تەنها بۆ ڕۆژی پێنج شەممە 2023/2/2.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: