لەم قەزایە دەوامی خوێندن بەم شێوەیە لێ دێت

(0) / / کردستان / زایەڵە بەفر پێنجوێن دەوام


Feb 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

پەروەردەی پێنجوێن ڕایگەیاند، پاش ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێز قائیمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی خوێندکاران و قوتابیان بەهۆی بونی سەهۆڵ بەندان و سەرما و سۆڵەیەکی زۆر لە سنورەکە بۆ ماوەیەکی کاتی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سەنتەری قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز و گوندەکانی دەوروبەری بەم شێوە دەبێت:-
١-دەوامی بەیانیان کاتژمێر (٩)ی بەیانی بۆ (١٢)ی نیوەڕۆ.
٢-دەوامی دوانیوەڕوان کاتژمێر (١)ی دوانیوەڕۆ بۆ (٤).
کامەران کەریم