وەرزشی ڕاکردنی بیاوانپێوی و مەداڵ بردنەوەی ئێرانییەکان بە هۆی نەبوونی گەورەکانی ئاسیاوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Mar 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ نەبوونی وڵاتە بەناوبانگەکانی ئاسیا لە پێشبڕکێیەکانی ڕاکردنی بیاوانپێوی قارەمانی ئاسیا، ئەوندە زق و بەرچاو بوو کە هەموو مەداڵ و نیشانەکان دەنێو سێ وڵاتی ئێران و هێند و نێپاڵدا دابەش کرا.

شانزدەهمین خولی پێشبڕکێیەکانی ڕاکردنی بیاوانپێوی قارەمانی ئاسیا (سێشەممە 16ی ڕەشەمە و 7 مانگی مارس) بە میوانداری شاری کاتماندۆی وڵاتی نێپاڵ بەڕێوەچوو.

لەو پێشبڕکێیانەدا وەرزشوانە ئێرانییەان لە دوو بەشی گەورەساڵ و تازەلاواندا ئامادەبوون و  بە هۆی هەوڵ و تێکۆشانیان لەبەشی تاکەکەسیدا یەک نیشانی زێڕ بە پێی سەمیر ئێقباڵی و یەک نیشانی بۆڕۆنزیش بەپێی پوریا ئیسحاقی نژاد دەستیانکەوت و لەبەشی تیپیشدا دوو نیشانی زێویان بەدەستهێنا.

لە مێژووی ئەو پێشبڕکێیانەدا ئەمجارە یەکەمجارە کە وڵاتی ئێران لە بەشی تازەلاواندا دەبێتە خاوەن مەداڵ، ڕووداوێک کە فیدراسیۆنی ڕاکردنیش ئاشکرایانە ئاماژەی پێکردووە.

بۆ ئەو پێشبڕکێیانە سەرجەم 65 وەرزشوان ڕەنگە کەمتریش، کە 19 کەسیان خەڵکی نێپاڵ و 8 وەرزشوان خەڵکی ئێران و 16 وەرزشوانیش خەڵکی وڵاتی هێند بوون بەشدارییان کردبوو.