پەرلەمانی عێراق دەست بەکارکردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەکات

(0) / / عراق / زایەڵە بودجە بڕیار ڕەشید


Mar 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د،بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران دانیشتنی نائاسایی خۆی دەستپێکرد بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسایی بودجە، بڕیار وایە هەر ئەمڕۆ پرۆژە یاساکـە بگاتە پەرلەمان، لە چەند ڕۆژی کەمی داهاتوو پەرلەمان دەست بەکارکردن لە پرۆژەیاساکـە دەکات.

ناوبراو وتیشی،  پرۆژە یاسایی بودجـە یەکێکە لە پایە سەرکیەکانی حوکمڕانی وکێشەی زۆرێک لە سێکتەرەکان چارسەردەکـات، بەشە بودجەی هەرێم لە پرۆژەکە ۱۲.٦۷ لەسەدا کە هیوادەخوازین حکومەتی هەرێم پابەندبێت بەپابەندیەکانی سەری و ئەم بودجەییە بگاتە دەستی فەرمانبەران و بازاڕ و کارو کاسبیش بەرەو باشتر بەرێت.

کامەران کەریم