ئەمیری قەلعەنویی بوو بە ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ ئێران

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران


Mar 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەمیری قەلعەنویی پێشتریش ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی ئێرانی لە جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2007دا لە ئەستۆدا بوو، ناوبراو پاش جامی جیهانی 2006 وەکوو جێنشینی برانکۆ هەڵبژێردرا، بەڵام لە قۆناخی یەک چوارمی دوایینی جامی نەتەوەکان یارییەکەی بە کووریای باشوور دۆڕا و نەگەیشتە قۆناخی نیوە دوایین.

ناوبراو پێشتریش ڕاهێنەری تیپەکانی ئستقلال و سێپاهانی ئێرانی لەئەستۆدا بوو بەڵام ئێستاکە بڕیارە لەسەر کورسی  تیپی نەتەوەیی دابنیشێت.

وادیارە کە فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران نەیتوانیوە لەگەڵ ڕاهێنەرە بیانییەکاندا وێکەکەوێت کەوابوو ڕاهێنەرێکی ئێرانی بۆ ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی خۆی هەڵبژاردووە.