مەسعود بارزانی: ڕێککەوتنی ھەرێم و بەغداد ھەنگاوێکی مێژوییە / پشتیوانی ھەنگاوەکانی سودانیم

(0) / / کردستان / زایەڵە سەرۆکی هەرێم سودانی بارزانی نەوت


Apr 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی پارتی لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا دەستخۆشی لە سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەكات و واژۆكردنی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لەبارەی هەناردەكردنی نەوت بە هەنگاوێكی مێژوویی دەزانێت.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ كرد و لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا، بارزانی واژۆكردنی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی بە هەنگاوێكی مێژوویی وەسف كرد.

هەروەها سوپاس و دەستخۆشی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد، بۆ هەوڵەكانی لەمەڕ چارەسەركردنی كێشەكان و سەرخستنی ئەو ڕێككەوتنە گرنگە. بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، كە ئەگەر نیازپاكی و ئیرادەی چارەسەركردن هەبێت، بە دڵنیاییەوە چارەسەركردنی كێشەكان ئاسان و مومكین دەبێت و هیواشی خواست، كە ئەو ڕێككەوتنە ببێتە دەروازەیەك بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق. هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا، بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵ و هەنگاوەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دووپات كردەوە.