سێداقەتی بە ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی شمشێربازی هەڵبژێردرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شمشێربازی


Apr 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی شمشێربازی(چەکی ئێپێ) ناسێندرا.

حامدی سێداقەتی بە پێی دەستووری عەلی ڕەزای پوورسەلمان، سەرۆکی فیدراسیۆنی شمشێربازی، وەکوو ڕاهێنەر تیپی نەتەوەیی شمشێربازی(چەکی ئێپێ)  و تایبەت بە پیاوان و تا کۆتایی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی جیهانی 2023 شاری میلان هەڵبژێردراوە.

بەشێک لە سەرکەفتن و شانازییەکانی ئەو ڕاهێنەرە بەم شێوازەیە:

بەدەست هێنانی 7 مەداڵی زێڕی ناوەوەی وڵات.

ساڵی 2001 بەدەستهێنانی نیشانی بۆڕۆنزی قارەمانانی ئاسیا لە بەشی تیپیدا.

ساڵی 2004 بەدەستهێنانی نیشانی بڕۆنزی تاکەکەسی لە پێشبڕکێیەکانی کلاسAی جیهانی لە شاری یەزد.

ساڵی 2005 بەدەستهێنانی بۆڕۆنزی تاکەکەسی لە پێشبڕکێیەکانی کلاس Aی جیهانی لە شاری یەزد.

ساڵی 2006 بەدەست هێنانی نیشانی بڕۆنزی تیپی لە ئپێشبڕکێیەکانی ئاسیا و لە وڵاتی قەتەردا.

ساڵی 2008 بەدەستهێنانی نیشانی بڕۆنزی تیپی لە پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئاسیا.