لە قەزای دەربەندیخان ئامادەکاری بۆ ئەگەری شەپۆلی بەهێزی بارانبارین  دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان


Apr 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بۆ ڕوبەڕوبونەوەی زیانەکانی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە پێشبینی دەکرێت لە سبەینێ وە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە ناوچەکەمان بگرێتەوە، ئامادەکارییەکان دەستیپێکردو  سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزاریەکان و دەزگا ئەمنیەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن.

ئەمرۆ، بەسەرپەرشتی سڵێمان محەمەد، قائیمقامی دەربەندیخان و بە بەشداری سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری پۆلیس و لێپرسراوای یاریدەدەرێتی ئاسایش و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و بەشی هاتووچۆ ، لە دیوانی قائیمقامیەت کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا، سەبارەت بە خۆئامادەکردن بۆ  ئەگەرەکانی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوو و کە پێشبینی دەکرێت بارانی بەخوڕ ببارێت.

لە کۆبونەوەکەدا هەمووان کۆکبوون کە پێویستە داوا لە هاوڵاتیان بکرێت پابەندی رێنمایی تیمە فریاگوزارییەکان بن،

وە سەرجەم تیمەکانی شارەوانی و بەرگری شارستانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن و هێزەئەمنیەکانیش هاوکار و پشتیوان دەبن بۆ ڕوودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.      

کامەران کەریم